زاری كرمانجی-سۆران:
سەربەست ئامێدی، سەرۆكی پێشووی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، دەڵێت: ئەو یاسایەی ئێستە كۆمیسیۆن كاری پێ دەكات، خەڵكێكی زۆر لە دەنگدان بێبەش دەكات.
سەرۆكی پێشووی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، دەشڵێ: یاساكەی عێراق كە كۆمیسیۆن پەیڕەوی دەكات، 5%ـی دەنگدەران، واتە لە هەر وێستگەیەكی دەنگدان كە چوار سەد و پەنجا دەنگدەری هەیە و ئەوانەی كێشەی پەنجەمۆریان هەیە تەنیا بیست و دوو كەس دەتوانن دەنگ بدەن، ئەوانی دیكە لە دەنگدان بێبەش دەبن، ئەوەش كێشەیەكی گرنگ و گەورەیە و دەبێت هەر چی زووە چارە بكرێت.