مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ئەنجوومەنی نوێنەران كۆ دەبێتەوە و قسە لەسەر چەند پرسێك دەكات كە یەكێكیان پرۆژەیاسای قەدەخەكردنی دیاردەی لەشفرۆشی یە.
ئەمڕۆ دووشەممە 15ـى نیسانی 2024، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە مەبەستی دەنگدان لەسەر دوو پرۆژەیاسا كۆ دەبێتەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا دوو پرۆژەیاسا گەنگەشەی لەسەر دەكرێت و دواتر دەخرێتە دەنگدانەوە، ئەویش پرۆژەیاسای هەمواری یەكەمی یاسای قەدەخەكردنی لەشفرۆشی ژمارە 8ی ساڵی1988، هەروەها پرۆژەیاسای هەمواری یەكەمی یاسای چاودێریی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكانە، هاوكات خوێندنەوەی یەكەم بۆ یاسای قەرەبووكردنەوەی ئەو كەسانە دەكرێت كە بەهۆی ڕژێمی پێشووی عێراقەوە ئەندامێكی جەستەیان لەدەستداوە.
زیاتر لە پێنج مانگ دەبێت، محەممەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە پۆستەكەی دوور خراوەتەوە و تا ئێستا جێگرەكەی كە لە پێكهاتەی شیعەیە ئەو پۆستە بەڕێوە دەبات، ئەمەش وایكردووە قسەكردن لەسەر پرۆژەیاسای نەوت و گاز و هەمواری بودجەی فیدراڵی دوا بكەوێت.