زاری كرمانجی-سۆران:
دیلان ڕەشاد گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، ڕاگهیاند، ئەم شەپۆلە خۆڵبارینە چەند پارێزگایەکی عێراقی گرتۆتەوە، کاریگەریی لەسەر شارەکانی هەرێمی کوردستان دهبێت.
پێشبینیش دەکات، شهپۆلهكه زیاتر لە ئیدارەی گەرمیان، کەرکووک، مووسڵ و دەرەوەی سەنتەری شارەکان چڕییەکەی زیاتر بێت و له سەنتەری شارەکان کاریگەری کەمتر دهبێت.
گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕاشیگهیاند، ئەم شەپۆلە خۆڵبارینه تا ماوەی 24-48 کاتژمێری دیكه کاریگەری دەمێنێت و بەچڕی جیاواز لە تەواوی شارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەدی دەکرێت.
دیلان ڕهشاد ئاشكراشی دهكات، ئەوەی ئەم شەپۆلە لە شەپۆڵەکانی دیکە جیادەکاتەوە، بە گشتیی چڕییهكهی کەمە و کاریگەری کەمتر دروست دەکات لە چاو شەپۆلە چڕەکانی ساڵانی رابردوو.