پشتیوان كەریم- زاری كرمانجی:
سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕِی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ دوو شەممە، لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، نرخی دۆلار و تەوای دراوەكانی دیكە گۆڕانكارییان بەسەر داهاتووە.
حاجی محیەدین، سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، ئاماژەی بەوەشدا بەرزی و نزمی دۆلار كاریگەری كردووەتە سەر بازاڕ و سەرجەم دراوەكانیش بەم شێوەیەی خوارەوەن
100 دۆلار بەرامبەر بە 149,000 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
100 دۆلار بەرامبەر بە شەش ملیۆن 500 هەزار تومەن مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 دۆلار بەرامبەر بە لیرە بەرامبەر بە سێ ملیار و 300 لیرە مامەڵەی پێوەدەكرێت.
100 یۆرۆ بەرامبەر 105 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 پاوەند بەرامبەر بە 123,5 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 لیرەی توركی بەرامبەر بە 4,500 هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 هەزار تومەن بەرامبەر بە 2,500 دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.