پشتیوان کەریم-زاری کرمانجی:
بەڕێوەبەری خانەنشینانی سۆران بەزاری کرمانجی ڕاگەیاند: ” هەوڵ هەیە لە گەڵ دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنجی ئەمساڵ ناوی خانەنشینانی هەرێمی كوردستان، بۆ بەغدا بنێردێت بە مەبەستی هاوتاكردنی مووچەكانیان، بەمەش کەمترین مووچەی خانەنشینی دەبێت بە 500 هەزار دیناری عێراقی.
یەعقوب ئەحمەد حسێن، بەڕێوەبەری خانەشینی سۆران، ئەوەشی خستەڕوو: “لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، زیاتر لە شەش هەزار خانەنشین هەن، ساڵانە ش بەپێی یاسای خانەشینی 200 تا 400 كەس لەسنوورەکە خانەشین دەکرێن.
































































