تەرزە محەمەد
وشەی كاریزما charisma لە بنەڕەتدا وشەیەكی گریكی كۆنەو بە مانای “رەحمەتی خودایی” یان “بەهرەی خودایی” و “دیاریی خواوەند” دێت، كاریزما سیفەتێكە دەدرێتە پاڵ كەسایەتییك كە بەهۆی هەیبەت و پەیام و نورانی و بیروباوەڕو بلیمەتیەكەیەوە، ژمارەیەك خەڵكی سەرسام پێی، لەدەوریدا كۆ دەبنەوەو رێزی دەگرن و خۆشیان دەوێ. كەسایەتی كاریزمی كەسایەتییەكی پیرۆزو رێزلێگیراوەو.
كاریزما لە توانای دایە كاریگەری لەسەر كەسانی تر دروست بكات بەشێوەیەكی ئەرێنی ئەوەندە بەهـێزە كەسانی تر هـەمیشە حەز دەكەن كاتی زیاتر لەگەڵی دابن و پەیڕەوی وتەوكردارەكانی بكەن .
كەسایەتی كاریزمایی :-
كەسێكە هەمیشە لە یاد دەمینێتەوە و هەرگیز لە بیر ناچێتەوە جا چ خۆشتبوێت یا بەپێچەوانەوە، توانایی لە سنوور بە دەرە بەمەرجێك بەشێوەیەكی باش بەكاری بهێنێت، كەسێكی زۆر كۆمەڵاییەتیە، كەسێكی چالاكە و بە جۆش و خرۆشە، خۆشەویستە، رۆشەنبیرە، حەزوخولیایی زۆرە، عاشقی ڕووبەڕوبونەوەی بەربەستەكانە، گۆڕانكاری خوازە، بیر تیژە ، خاوەن هـەڵوێستە، بیرو بۆچوونی دیارە، متمانەی بە خۆی زۆرە، هیچ شتێك ناتوانی بیوەستێنی، وادەكات كەسانی دەوروبەری بە بۆچونەكانی سەرسامی و جۆش و خرۆش داییان بگریت، تا ئاستی گەیشتن بە شێتی،!!
هەمووئەو وتانەی هەیە لەئاست گەورەیی و دڵسۆزی سەركردەیەكی گەنجی وەك سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان مەسرور بارزانی، زۆر كەمن كاتێك گفتوگۆی لەگەڵ كۆمەڵێك گەنجی خاوەن بیرو ڕاجیاوازكرد لە شارەكانی دهۆك، هەولێر، سلێمانی و هەڵەبجە هەموو ئەو بەشداربووانەی كەیەكەم جاربوو بەدیداریان بگەن لەوێی ڕاستەوخۆ كەوتنە گفتوگۆ كردن لەنێوان خۆیان پێیان وابوو ئەو سەركردەگەنجەی كە هەموویان ڕۆژێك لەڕۆژان ئاواتە خوازبوون دیدارێكی دۆستانەیان لەگەڵ ببەستێ لەنزیكەوە ئەوەی چەند ساڵە لەناخی خۆیداپەنگی خواردۆتەوەو دەیەوێت بیگەیەنێت ناگات توانی خەونی چەند ساڵەی لەماوەیەكی كورتدا بگەیەنێت و ببێتە شایەد حاڵێكی مێژووی بۆسەركردەیەكی كاریزماو گەنجێكی خەمخۆرو دڵسۆزكە هەموو تواناو دەسەڵاتەكانی بۆ خزمەتی هاووڵاتییان و گەنجی نیشتمانەكەیەتی هەنگاوەكانی چاكسازی لەپێناو بەرژەوەندی گشتی دایە پاڵپشتی و پشتیوانی هەمو ئەو گەنجانەیە كە بیرۆكەی داهێنەرانەیان هەیە و دەیانەوێت خزمەت بە كوردستان بكەن.
گەنج و دەسەڵات دوو شتی لێك دانەبڕاون و پشگوێ خستنی هەر یەكێكیان ئەوەی تر ئەگەری لەناو چوونی هەیە. ڕێزدار مەسرور بارزانی، رۆڵی گەنجی بە هەردوو ڕٍەگەزەوە وەك سامانێكی نیشتمانی وەسف كردوو پەیوەندی بە فەرهەنگی كۆمەڵایەتی و پێشكەوتنی ئابووری – سیاسی هەر نەتەوە و وڵاتێكەو هەیە، بەشداری گەنج بە هەردوو ڕەگەزەوە لەسێكتەرە جیاوازەكانی حكوومی و ناحكوومی ڕۆڵێكی بەرچاوی هەیە بۆ پێشكەوتنی كۆمەڵگەی كوردی و خۆشەویستیمان بۆ كوردستان، تەنیا بە قسەنیەو و بە بەڵـێن و دروشمی بریقـەدار گوزارشتی لێناكرێت، بەڵكو هەموو ئەمانە بەكرداركاریان لەسەركردووە خزمەتكردن و هاوبەستەبوونمان بۆ كوردستان ئەركی سەرشانمانەو هەنگاوەكانی بەرەوپێش بردن و تێكشكاندنی هەموو بەر بەستەسیاسی و ئابورییەكان ئەركمانە. گەنجانی بەشداربوو ئەوخوێندنەوەو بیرو بۆچوونانەی هەیان بوو پێش دیدارو گفتوگۆكە لەكۆتایی بەرنامەكە گەیشتنە ئەنجامی ئەوەی گەنجێكی كاریزماو سەركردەیەكی خەم خۆر دڵسۆزیان هەیە بۆیە ئومێدیان بەداهاتووی خۆیان زۆرەو هەنگاو دەنێت بۆ بەرەوپێش چوونی خۆیان نیشتمانەكەیان بەپشت بەستن بەو هێزە نەبڕاوەیەیی كە هەمیشە قەڵغانە بۆخۆش گوزەرانی و بەختەوەری خەڵكی كوردستان.