زاری كرمانجی-ڕواندز
شەوی ڕابردوو پاشماوەی موشەكێكی ئێران، لە گوندی ئاكۆیان سەربە قەزای ڕواندز كەوتە خوارەوە، بەڕێوەبەری گشتی كاروباری مین/ هەولێریش، دەڵێت، نزیكبوونەوە لە پاشماوەی بۆمب و موشەك مەترسیدارەو پێویستە هێزە ئەمنییەكان ڕێگری لێبكەن.
عەلی عەبدوڵڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری مین/ هەولێر، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” لە هەرشوێنێك بۆمبێك یان پاشماوەی موشەكێك بكەوێتە خوارەوە، هەڵەیەكی گەورەیە ڕاستەوخۆ هاووڵاتییان یان میدیاكاران لێی نزیكببنەوە، چونكە هەم لەڕووی ئەوەی مەترسی تەقینتەوەیان هەیە، هەمیش ئەو باروت و خەڵوزەی لە دەوربەری ڕژاوە مەترسیدارە بۆ سەر گیانی كەسەكە”.
گووتیشی: ” پێویستە لەم جۆرە كاتانەدا هێزە ئەمنییەكان ڕێگری لەو كەسانە بگرن كە بەهیچ شێوەیەك لە پاشماوەی بۆمب و موشەك نزیك نەبنەوە، تا پشكنینی لیژنەی تایبەتی مەندی بۆ دەكرێت، لە پێناو پاراستنی تەندروستی هاووڵاتییان.