محەممەد مەحموود- زاری کرمانجی :
لە دەرئەنجامی ئەو گرژیانەی شەوی رابردوو بەهۆی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دروست بوون، بە شێک لە وڵاتان ئاسمانی خۆیان بەرووی گەشتە ئاسمانییەکان داخست و ئەمڕۆش زۆربەیان گەشتەکانیان دەستپێکردووە، لە دەروازە نێودەوڵەتییە بازرگانییەکانیش ئالوگۆڕی بازرگانی ئاساییە.
لەم بارەیەوە، سیروان حوسێن ، وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، بە زاری کرمانجی راگەیاند” لە ئێستادا ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بەردەوامەو بەشێوەیەکی ئاسایی کارەکان بەڕێوەدەچن و جوڵەی بارزگانی بەردەوامە و نەوەستاوە”.
زیاتر گووتی:” جیا لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی، هاتووچۆی گەشتیاریش بەردەوامی هەیە و هیچ گرفتێك دروست نەبووە .
دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ، لە رووی سنووری جوگرافی و بارزگانییەوە نزیکترین شوێنە لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران، لەم چەند رۆژی جەژنی رەمەزانیش هەزاران گەشتیار لە رێگەی ئەو دەروازەیەوە گەشتەکانی خۆیان ئەنجامداوە بۆ کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران.