مستەفا دۆلەمەری-زاری كرمانجی :
لە بارەی یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق، ئەندامێكی فراكسیۆنی پارتی لەم بارەیەوە بە زاری كرمانجی راگەیاند :” لەسەر پرسی سەرۆك كۆمار تا ئێستا نەگەیشتووینەتە رێككەوتن”،
سیپان شێروانی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی دەڵێ (رێبەر ئەحمەد) تەنیا كاندیدی پارتی یە بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار و ئەوەش دەڵێ:” تا ئێستا گفتووگۆ بەردەوامە و ئەگەریش هەیە لە داهاتوودا بگەینە رێككەوتن، هەربۆیە زۆر بە جددی كار لە سەر ئەم بابەتە كراوە”.