زاری كرمانجی-سۆران
لە ڕاگەیاندراوەكەی وەزارەتی پەروەردەدا هاتووە: بۆ گشت ناوەندەکانی خوێندنی (حکوومی و ناحکوومی) ڕۆژی یەکشەممە رێکەوتی ۱٤ی٤ی۲۰۲٤ ، لەوەبیرهێنانەوەی جینۆسایدکردنی گەلی کوردستان لە پرۆسەی ئەنفالدا، ناوەندەکانی خوێندن بەر لە دەستپێکی وانەی یەکەم چەند ساتێک بە بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی قوربانیانی تاوانی جینۆسایدی ئەنفال دەوەستن پاشتر باسی ئەم تاوانە بۆ قوتابیان و خوێندکاران دەکرێت.