زاریە كرمانجی-سمیلان
بەهۆی ڕووچوون و خراپی رێگای گەرووی گوندی بێشە سەربە ناحیەی سمیلان، بەربەست لەبەردەم هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دروست بووە و داواكارن چارەسەریەكی بۆ كرێت.
لای خۆیەوە ئەندازیار خوسرەت سادق، بەڕێوەبەری چاككردنەوەو پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران، بەزاری كرمانجی گووت: ” لە نزیكەوە تیمەكانمان سەردانی ڕێگاكەیان كردووەو دەرخستەیەكیشی بۆ كراوە بۆ ئەوەی كاری چاككردنی بۆ ئەنجام بدرێت”.
گووتیشی: ” دەرخستەكە دراوەتە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، گوژمەیەكیشی بۆ تەرخانكراوە، لە داهاتوودا دوای تەواوكردنی ڕێكارەكان بە چەند قۆناغێك ڕێگای گوندەكە چاكدەكرێت.