شەهلا رەشید، سۆران
پزیشکێکی پسپۆڕ، ئاماژە بە چەند رێنماییەک دەدات بۆ خۆ بەدوور گرتن لە شێرپەنجەی جگەر .
د، هێمن حسێن، پزیشکی پسپۆڕی وردی نەشتەرگەری هەرس، جگەر، پەنکریاس و قەڵەوی، بە زاری کرمانجی راگەیاند: لەم بابەتە تەندروستییەدا ئاماژە بە چەند هۆکارێک و رێنمایی دەکەین بۆ ئەوەی لە نەخۆشی شێرپەنجەی جگەر پارێرزراو بن، لەوانە:
- برینداربوونی جگەر یەكێکە لە هۆکارەکان کە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی جگەر زیاد دەکات، کەمبوونەوەی ئەگەری برینداربوونی جگەر دەبێتە هۆی کەمی مەترسی تووشبوون بەم نەخۆشییە و مانەوە بە کێشێکی تەندروست رێگەیەکە بۆ کەمکردنەوەی برینداربوونی جگەر، ئەگەر کێشێکی تەندروستت هەیە، هەوڵبدە بە راهێنان و خۆراکی باش پارێزگاری لێ بکەیت، ئەگەر کێشت لە ئاستی ئاسایی زیاترە، بە وەرزشکردن و خواردنی تەندروست کێشت کەم بکەرەوە.
- وەرگرتنی پێکووتە یان ڤاکسین
- دەتوانرێت ئەگەری تووشبوون بە ڤایرۆسی جگەری جۆری B بە وەرگرتنی ڤاکسینی جگەری جۆری B کەم بکرێتەوە، هەموو کەسێک دەتوانێت ئەم جۆرە ڤاکسینە بەکاربهێنێت، تەنانەت بۆ منداڵانیش گونجاوە، بەڵام هیچ ڤاکسینێک بۆ شێرپەنجەی جگەری جۆری C نەدۆزراوەتەوە، تەنها دەکرێت خۆپارێزی بۆ کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بکرێت.
- گرنگە پێش هاوسەرگیری پشکنین بۆ باری تەندروستی هاوسەرەکان بکرێت.