بەختیار سەباح-زارى کرمانجى:
کەمێک پێش ئێستە، نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی بە سەرۆکایەتی وەفدێکی حکومی و پەرلەمانی و نوێنەرانی کەرتی تایبەت بەرەو ئەمریکا بەڕێکەوتووە.
سوودانی لە سەردانەکەی بۆ ئەمریکا، وا بڕیارە رۆژی 15ی نیسان، لە کۆشکی سپی لەگەڵ جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا کۆببێتەوە، سەردانی سودانی لەسەر داوای رەسمی سەرۆکی ئەمریکایە.