بەختیار سەباح -رواندز:
لە سێ رۆژى جەژن لە سنوورى قەزاى ڕواندز، 298 هاووڵاتى بە هۆکارى جۆراوجۆر سەردانى نەخۆشخانەیان کردووە، لەوانە 10 حاڵەتى کەوتنە خوارەوە هەبووە.
سەپان قادر، بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى رواندزى گشتى بۆ زارى کرمانجى گووتى: ” لە سێ رۆژى جەژن لە سنوورى قەزاى ڕواندز 298 کەس بە هۆکارى جۆراوجۆر سەردانى نەخۆشخانەیان کردووە، لەوانە 118 حاڵەت نەخۆشى ئاسایى بووە، 180ى دیکە حاڵەتى فریاکەوتن بووە”.
گووتیشى: ” بە گشتى ئەو هاووڵاتییانەى سەردانى نەخۆشخانەیان کردووە، حاڵەتى جۆراوجۆر بوو، لەوانە، 10 حاڵەتى کەوتنەخوارەوە، 50 پشکنینى تاقیگە، 22 پشکنینى تیشک، 43 خەوتنى کاتى، 6 حاڵەتى تێکچوون بە خواردن و 4 حاڵەتى ڕەوانەکردن بۆ نەخۆشخانەى ئاشتى”.
ئاماژەى بەوەشکرد، بەو ڕووداوانە لە سنوورى ڕواندز، هیچ حاڵەتێکى گیان لەدەستدان تۆمار نەکراوە.