دوابەدوای هەڵکشانی ئاڵۆزییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەگەری ناکۆکی لە نێوان کۆماری ئیسلامی و ئیسرائیل، سوپای ئەمریکا کەشتی جەنگی ئایزنهاوەری ڕەوانەی دەریای سوور کرد وەک هۆشدارییەک بۆ ئێران.
کەشتی جەنگی ئایزنهاوەر توانای ئەوەی هەیە کە مووشەک و فرۆکە بێفڕۆکەوانەکان کە لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە ئاراستە دەکرێن و پێش ئەوەی ئامانجەکان بپێکن لەناویان ببات.
لە لایەکی دیکەوە نزیکەی سێ هەزار و 400سەربازی ئەمریکی لە عێراق و سوریا ئامادەن، لەگەڵ دەیان هەزار سەربازی دیکەی ئەمریکی لە ناوچە جیاجیاکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئەمریکا هێزی سەربازی و چەکی زیاتر دەگوازێتەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مەبەست لەم چالاکییە ڕێگریکردنە لە کۆماری ئیسلامی لە هێرشێکی بەرفراوان بۆ سەر ئیسرائیل و پاراستنی هێزە ئەمریکییەکان لە ناوچەکەدا.