پشتیوان كەریم- زاری كرمانجی:
سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕِی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ شەممە، لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، نرخی دۆلار بەرامبەر بە تەوای دراوەکان گۆڕانکارییان بەسەر داهات تومەن نزمترین ئاستی تۆمار کردووە، هەروەها تادێت دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکات، سەرجەم جۆرەكانی دیكەی دراویش گۆڕانكاریان بەسەرداهاتووە.
حاجی محیەدین، سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، ئاماژەی بەوەشدا بەرزی و نزمی دۆلار كاریگەری كردووەتە سەر بازاڕ و سەرجەم دراوەكانیش بەم شێوەیەی خوارەوەن:
100 دۆلار بەرامبەر بە 148,000 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
100 دۆلار بەرامبەر بە شەش ملیۆن و 400 هەزار تومەن مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 دۆلار بەرامبەر بە لیرە بەرامبەر بە سێ ملیار و 240 لیرە مامەڵەی پێوەدەكرێت.
100 یۆرۆ بەرامبەر 106 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 پاوەند بەرامبەر بە 123 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 لیرەی توركی بەرامبەر بە 4,500 هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 هەزار تومەن بەرامبەر بە 2,400 دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.