زاری كرمانجی :
وەزارەتی كارەبا، لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاسایی بونەوەی بەرنامەی كارەبای لە هەرێمی كوردستان ئاشكرا دەكات و رایگەیاند:” پرۆسەی چاكسازیی لە كێڵگەی كۆرمۆری غازی بەسەركەوتویی كۆتایی هاتووە”.
هەر لەڕاگەیەنراوێكدا هاتووە : ” ئاگاداری هاوبەشانی كارەبا دەكەینەوە، كە پرۆسەی چاكسازیی لە كێڵگەی كۆرمۆری غازی بەسەركەوتویی جێبەجێكراوە و بارودۆخی غاز ئاسایی بۆتەوەو بەمەش توانای بەرهەمهێنانی كارەبا گەڕایەوە باری ئاسایی خۆی بە توانای 3400-3500 مێگاوات كارەبا”.