زاری كرمانجی-سۆران:
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە رۆژانی جەژندا رۆژانە بە تێکڕا 18 بۆ 19 كاتژمێر کارەبا دراوەتە هاووڵاتیان.
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان بە پشتبەستن بە ژمارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کۆنترۆڵی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند: “لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا بە تێکڕا 18 بۆ 19 کاتژمێر کارەبا دراوەتە هاووڵاتیان.”
بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان نزیکەی سێ هەزار و 500 مێگاواتە، ئەو بڕە دەدرێتە کەرتی تایبەت و زیاتر لە ملیۆنێک و 900 هەزار هاوبەش.