زاری كرمانجی-سۆران:
به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوكرده‌وه، له به‌شێكیدا هاتووه: با ئه‌م جه‌ژنه پیرۆزه و مانا و ئامانج و په‌یامه‌كانی ببنه ده‌رفه‌تی نوێكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانمان.
ده‌قی په‌یامی پیرۆزبایی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان:
جه‌ژنی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان به گه‌رمی له ته‌واوی موسڵمانان له كوردستان، عێراق و جیهان، به‌تایبه‌تی له خانه‌واده و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان پیرۆز ده‌كه‌م، جه‌ژن و پشوویه‌كی پڕ له ئارامی و ئاسووده‌یی و كامه‌رانی بۆ هه‌مووان ده‌خوازم، هیوادارم جه‌ژنی خێر و خۆشی بێت.
با ئه‌م جه‌ژنه پیرۆزه و مانا و ئامانج و په‌یامه‌كانی له پێكهاتنه‌وه، لێكخۆشبوون، لێكنزیكبوونه‌وه، ئاشته‌وایی، چاكه و ته‌بایی، بۆ هه‌مووان ببنه ده‌رفه‌تی نوێكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی و لێبوردن و پێكه‌وه‌یی و هه‌موومان پێكه‌وه بۆ خزمه‌ت و خێری گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان كار بكه‌ین و هاریكار بین.
به هیوای ڕۆژگار و دۆخ و ژیان و داهاتووی باشتر، جه‌ژن له هه‌مووان پیرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به خۆشی.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
2024/4/9