وەیسی شێروانی
وڵاتێك كە بە زۆر پێكەوە لكێنرابێت و دروست كرابێت ناتوانێت شەڕی ئیرادە لەگەڵ نەتەوەیەك و خاك و خەڵكەكەی بكات كە هەلقولاوی فرمێسك و خوێنی هەزاران شەهیدە.
كاتێك باوەڕێكی بەهێزت هەبوو بۆ ئەو دروشم و ئامانجانەی كە لە پێناویدا شۆڕش و خەباتت كردووە و قوربانیت داوە هەرگیز دەسبەرداریان نابی و تەنازول لە ماف و دەستكەوتەكان و ئەو ئامانجانە ناكەیت.
پارتی و ڕێبازی بارزانی لە قوڵایی پێویستی و ئازارەكانی خەڵكی كوردستانەوە دروست بووە، ئەم مەدرەسەیە زیاتر لە سەد سال پێش سەردەمی شێخ عەبدولسەلام بارزانییەوە مەشخەلی ئازادی و كوردایەتی هەڵگرتووە و تا ئێستا بەردەوامە بۆیە ئیرادەی خۆنەچەماندن و تەنازول نەكردن لەسەر مافە نەتەوەیی و دەستوورییەكانی بەهێزە و دەستبەرداریان نابێت تا دەگات بە ئامانج.
خۆڕِاگری سەرۆك وەزیران مەسرور بارزانی بەرامبەر ئەو هەموو فشارە ناوخۆیی و دەرەكییانەی لەسەر حكوومەتی هەرێم و خودی بەڕێزیان دروست كراوە لەو باوەڕەوە سەرچاوە دەگرێت و دەیسەلمێنێ كە پیاوی دەوڵەتە و نموونەیەكی جوانی حكومڕانی شەفاف و حەقانییەتە بۆ پاراستنی ماف و دەستكەوتەكانی هەرێمی كوردستان.
جەنابیان توانیویەتی لەناو هەموو ئەو دژایەتی و هەولی بنكۆل كردنی حكوومەت و كابینە نۆیەم مەشخەلی گەشانەوە و بونیادنانی ژێرخانی وڵات بگرێتە دەست و بە گەشاوەیی بهێڵێتەوە
ئەو حزبانەشی كە باوەڕیان بە خودی خۆیان و دروشمەكانیشیان نییە، هەر ڕۆژە و لەسەر پەتێكن و هیچ ئامانج و ستراتیجیەتێكیان نییە، جگە لە دژایەتی كردنی پارتی و ئامانجەكانی، بەشیان تەنها دۆڕانە و لە كۆتاییدا ناچارن خۆیان هەڵواسن بە سەركەوتنەكانی پارتییەوە.