بەختیار سەباح-زاری کرمانجی:
بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری ڕواندز رایگەیاند، بۆ رۆژانی جەژن ڕێنمایی بە شوێنە گەشتیارییەکان دراوە، هەروەها کارمەندی ئێشگرمان لە شوێنەکان دەبێت، بۆ چاودێریکردن و پێشوازیکردن لە گەشتیاران.
پارێز یوسف، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری ڕواندز، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند: ” هەفتەی ڕابردوو لیژنەی تەناهی و دەزگا ئیدارییە پەیوەندارەکان لەبارەی ئامادەکارییەکان بۆ ڕۆژانی جەژن لە قایمقامیەتی ڕواندز کۆبوونەوە، بۆ پێشوازیکردن لە هاتنی گەشتیاران و ڕێگەگرتن لە هەر ڕووداوێکی نەخوازراو”.
گووتیشی ” بۆ ڕۆژانی جەژن رێنمایی تایبەت بە شوێنە گەشتیارییەکان دراوە، لە نرخی خواردن و پاک و خاوێنی و خزمەتکردنی گەشتیاران، چاودێری شوێنە گەشتیارییەکان دەکەین، رۆژانە کارمەندمان لە شوێنەکان دەبێت بۆ پێشوازی گەشتیاران”.
پتر روونیکردەوە، ئێستە خەریکی رێکخستنەوەی پارکەکانی وەستانی ئۆتۆمبێلین لە شوێنە گەشتیارییەکان، لە دانانی تابلۆی ژمارە مۆبایلەکانی گەشتوگوزار بۆ سکاڵای هاووڵاتییان و دیاریکردنی نرخی وەستانی ئۆتۆمبێل و هەبوونی پسوولەی تایبەت بە شوێنەکە”.