زاری كرمانجی-دیانا
ئەندازیار تەحسین سەعدولڵا، بەڕێوەبەری ئاوی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” دوای ئەوەی ئاگادار كراینەوە لە هەبوونی كێشە لە هێلی سەرەكی بۆڕی ئاوی خواردنەوە سەروچاوە-كانی، تیمی هۆبەی چاككردنەوە هەڵسا بە پشكنینی كێشەی ئاوی ئەم گەڕەكە و دەركەوت كە بۆری سەرەكی گەڕەكی كانی لە قوولایی یەكی زۆر شكاوە”.
گووتیشی: “دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆ گۆرینی هێلی سەرەكی ئاوی خواردنەوە سەروچاوە-كانی و لە ژێر چاودێری بەڕێوەبەرایەتیمان، تیمەكانمان توانیان كۆتایی بەم كێشەیە بهێنین و ئاوی پاك بگەڕێتەوە بۆ گەڕەكی كانی، دەستخۆشانە لە هەموو لایەك دەكەین كە هاوكار بوون لە چارەسەر كردنی ئەم كێشەیە.