محەممەد مەحموود – سۆران :
وابڕیارە سبەی سێشەممە رێکەوتی ١١-١٠-٢٠٢٢ لە مەڕاسیمکێدا بە ئامادەبوونی سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی بەفەرمی کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی تەندروستی سۆران رابگێیندرێت.
کامەران مەلا ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” سبەی سێشەممە لە هۆڵی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەئامادەبوونی د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران مەڕاسیمی بەفەرمی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی تەندروستی سۆران بەڕێوەدەچێت “.
کامەران مەلا ئەحمەد، گووتیشی ” لەوێ بەرنامەو پلانی خۆمان باس دەکەین بۆ گرنگیدان بەکەرتی تەندروستی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران
.