محەممەد مەحموود – سۆران :
لە میانەی پڕۆگرامەکانی زاری کرمانجی ، بەرنامەیەکی تایبەت بە مانگی پیرۆزی رەمەزان، بەناوی (رۆشنایی رەمەزان ) بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆران، هەموو ئێواران لە کاتژمێر ٥ بە شێوەی راستەو خۆ پەخشدەکرا، تێیدا هەر رۆژەو تەوەرێک دەخرایەروو بە میوانداری مامۆستایانی ئایینی، ئەمڕۆ کۆتا ئەڵقەی ئەو بەرنامەیە پێشکەشکرا، لە بەرامبەردا ئەوقافی سۆران سوپاسی زاری کرمانجی دەکات.
لەم بارەیەوە دکتۆر پشتیوان سرێشمەیی، بەڕێوەبەری ئەوقافی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” بەناوی بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانەوە دەستخۆشی تایبەتمان هەیە بۆ ئەو مامۆستا بەڕێزانەی کە بەشداربوون بەبابەتی جیاواز لە بەرنامەی (ڕۆشنایی رەمەزان) لە زای کرمانجی.
وەهەروەها دەستخۆشیمان هەیە بۆ بەڕێز مامۆستا مەلا عومەر گوانی و ئەو ستافەی لەگەڵی بوون وەکو سەربازی وون کە دڵسۆزانە و خەمخۆرانە لەم مانگە پیرۆزە لە خزمەت مامۆستایانی ئایینی و پەیامی جوانی ئیسلام بوون”.
بەڕێوەبەری ئەوقافی سۆران ئاماژەی بەوەشکرد ” بەپێویستی دەزانین سوپاسی بەرێوەبەری زاری کرمانجی و ستافەکەی و قایمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران بکەین کە هاوکاربوون بۆ سەرخستنی ئەم بەرنامەیە کە بووە مایەی دڵخۆشی مامۆستایان و موسڵمانان و بینەران و بیسەران.