ڕێزان محەمەد
لەسەرەتایی پێکهێنان و دامەزراندنی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسررور بارزانی، کوردستان بە دۆخێکی خراپی ئابووری تێدەپەڕی، هەر زوو دەستی بە چاکسازی گەورە کرد و ملیاران دیناری بەهەدەر دراوی بۆ خەزێنەی حکومەت گەڕاندەوە و ڕێگری لەبەهەدەر دانی مڵک و ماڵی حکومەت گرت، بەهۆی لێدان لە بەرژەوەندییان و تێکچوونی کارە گەندەڵییەکانییان کەسانی دەست ڕۆیشتوو و تەنانەت بەشێکی حیزبە سیاسیەکانیش دژی چاکسازیەکانی ڕێزدار مەسرور بارزانی وەستانەوە و هەوڵی ناشرین کردنی کارە مەزن و بڕیارەکانی حکومەتیان دەدا.
بەڵام بە پێچەوانەوە، کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێشکەوتنی بەردەوامدایە، لەم دوایانەشدا، دەستی کردووە بە جێبەجێ کردنی پڕۆژەی هەژماری من کە یەکێکە لە گرنگترین پڕۆژەکانی حکومەت، بۆ فەرمانبەران سود و تایبەتمەندی خۆی هەیە، لە پڕۆژەکەدا هەر کەسێک کە دەبێتە خاوەنی کارتی هەژمارەی کەسی خۆیی، یەکێکە لە پرۆسە هەرەپێش کەوتوەکانی جیهان لە ئایندەدا کاریگەری و سودەکانی بۆ فەرمانبەران بەدەر دەکەون،
پرۆژەی “هەژماری من” پرۆژەیەکی گشتگیری دارایی پێشکەوتووە کە ئامانج لێی پارێزراو کردن و بە دەست گەیشتن بەچەندین خزمەتگوزاری دارایی و بانکی سەردەم و وەرگرتنی مووچەی فەرمانبەران لە کۆتای مانگ لە هەر کات و ساتێکدا هەروەها پێدانی چەندین جۆری سلفە و پێشینە لەلایەن بانکەکانەوە بۆ فەرمانبەران و سوودمەندانی هەرێمی کوردستان. هەروەها سەرچاوەیەکە بۆ ڕێگری کردن لە سپیکردنەوەی پارە و کۆتایهێنان بە گەندەڵی و دزە کردن و ساخ کردنەوەی پارەی سەختە .
بەڵام دەبینین لە بری پشتگیری بۆ پرۆسەیەکی وەها کە هیچ لایەنێک خۆی نەکردۆتە خاوەنی و پڕۆژەی حکومەتە، لە رێگەی سۆشیال میدیاکانیان لە گەورەی پڕۆژەی هەژماری من کەمدەکەنەوە و دژی دەوەستنەوە.
لەهەمووی گرنگتر، کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرکردایەتی مەسرور بارزانی توانی کێشەی موچەی فەرمانبەران چارەسەر بکات کە زیاتر لە 10 ساڵە گرێ کوێرە و گرفتی بەردەوامی هەولێر و بەغدابووە،بۆیە توانی لەماوەی هەفتەیەک موچەی هەردوو مانگی شوبات و ئاداری 2024 دابین و دابەش بکات. لەهەمان کات بڕیای پێدانی زەوی بە فەرمانبەران دەستکەوتێکی دیکەی ئەو کابینەیەیە کە تێکڕای خەڵکی دڵخۆشن بەو بڕیارە .
بۆیە هەموولایەک باش بزانن، لێهاتووی و کارامەیی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بە دڵنییایەوە مافی فەرمانبەران و هاووڵاتییان دەستەبەر دەبێت و جێگەی متمانەی هەمووانە، دڵنیاین بەهەوڵەکانی سەرۆکی حکومەت کوردستان بە خۆشی و گوزەرانی خەڵک بەباشی دەمێنێتەوە.