زاری کرمانجی :
بەپێی نوسراوێکی فەرمی کە لەڕۆژانی رابردوو درچووە، حکومەتی عێراق پابەندی خۆی بۆ خەرجکردنی موچەی مانگەکانی 10 ، 11 و 12 ی ساڵی رابردووی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە و داوایی خەرجکردنی دەکرێت .
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق نوسراوێکی ئاراستەی ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیران کردووە و ڕایگەیاند:” “حکومەتی عێراق پابەندە بە خەرجکردنی موچەی سێ مانگی کۆتایی ساڵی ڕابردووی فەرمانبەرانی هەرێم ، بەپێی یاسای بودجە و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵیی .
