به مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی گرفتی زێده‌ڕۆیی و سه‌رپێچی له‌سه‌ر موڵكی گشتی، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به ئاماده‌بوونی وه‌زیری شاره‌وانی، پارێزگاری هه‌ولێر و سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران کرا.
رۆژی یەك شەممە 7ـی نیسانی 2024 به سه‌رپه‌رشتی ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە پێناو بەرژەوەندی گشتیی و نەهێشتنی زێدەڕۆیی و سەرپێچی لە سەر موڵکی گشتیی و چارەسەری کێشەکانی زەوی و زار له سنووری پارێزگای هه‌ولێر و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، کۆبوونەوەیه‌ك به‌ڕێوه‌چوو.
لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لە بارەی میکانیزمەکانی چارەسەرکردنی گرفت و کێشەی زەویی و زاری موڵکی گشتیی کرا و هەروەها جەخت لە ڕێگری‌کردن لە زێدەڕۆیی و سەرپێچی بۆسەر موڵکی گشتیی کرایەوە.
پاشان ڕاسپاردە و بڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ دۆزینەوەی میکانیزمی گونجاو و چارەسەری کێشەی زەویی و زاری موڵکی گشتیی و پۆلێن‌کردنی زەوییەکانی شارەوانی و کشتوکاڵی و نیشانکردنی حەرەمی گوند لە سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دووپاتی لەسەر کرایەوە.