محەمەد ئامۆکەیی – زاری کرمانجی
بەشی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی سۆران بڵاوی کردووەتەوە:“ لە رۆژانی جەژن کامێراکانی چاودێری خێرایی گەرۆک لە ڕێگاوبانەکانی دەرەوە و ناوچە گەشتیارییەکان جێگر دەکرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە ئەمڕۆ یەکشەممە بە مەبەستی دانانی پلان بۆ رۆژانی جهژنی رهمهزانی پیرۆز، عقیدی هاتووچۆ زرار حسێن عەزیز، بهڕێوهبهری هاتووچۆی سۆران، لەگەڵ بەڕێوەبەرانی بەشەکانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران کۆبوونەوەیەک بەڕێوەچوو بۆ دانانی پلانێک کە کارمەندانی هاتووچۆ و سەرجەم کامێراکانی چاودێری خێرایی گەرۆک لە ڕێگاوبانەکانی دەرەوە و ناوچە گەشتیارییەکان جێگیر دەکرێن“:
ئەمەش خراوەتەڕوو:“ ئامانجی سەرەکیمان فەراهەمکردنی ڕەوشێکی هاتووچۆیی لەبار و ئارامە بۆ شۆفێران و هاووڵاتییان، داواش لە شۆفێران دەکەین هاوکارمان بن و خۆیان بەدووربگرن لە خێرایی لێخوڕین و پابەندی رێنماییەکانی هاتووچۆ بن.