” ئێمە چاوەرێی هەڵوەشانەوەی كیانی سیاسی هەرێمی كوردستان بووین، بەڵام سەر نەكەوتین”
دوای هەوڵ و پێداگیرییەكانی پارتی لە دابین كردنی شایستە داراییەكانی فەرمانبەرانی هەرێم و مافە دەستوورییەكانی، ژمارەیەك لە پەرلەمانتاری عێراق كە بە دژە كورد ناسراون، گڕیان تێبەربووە، هەندێكیان لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان بە تەزنزەوە پیرۆزبایی لەسەركەوتنەكانی مەسرور بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەن و ژمارەیەكیشیان بە ئاشكرا دژایەتیی خۆیان خستۆتەروو.
لەم چوارچێوەیەدا حه‌سه‌ن سالم، په‌رله‌مانتاری دژه كوردی و سه‌ر به (عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق) له پۆستێكیدا نووسیویەتی ” مانگانه ڕه‌وانه كردنی ٩٢٠ ملیار دینار بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بێ ئه‌وه‌ی ته‌وتینی مووچه بكرێت و بێ ئه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم ڕاده‌ستی به‌غدا بكرێت، پێچه‌وانه‌ی یاسا و ده‌ستووری عێراقه و سووكایه‌تییه به بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵیش، ئه‌مه له‌كاتێكدا پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق له دۆخێكی خراپ و هه‌ژاریدان”.
لە نێو ئەو پەرلەمانتارانەی كە بە دژە كوردناسراون و كار بۆ لاواز كردنی پێگەی هەرێمی كوردستان دەكەن، ژمارەیەك لە پەرلەمانتاری كوردیش بوونیان هەیە، كە بە پێی قسەی خۆیان ” چاوەرێ ئەوە بوون بە هۆی بڕیارەكانی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، كیانی سیاسی هەرێمی كوردستان هەڵوەشێتەوە” بەڵام پێ داگرییەكانی سەرۆكی حكومەت و سەركردایەتی پارتی بە سەرۆكایەتی سەرۆك بارزانی هەموو پیلانەكانیان پۆچەڵ كرانەوە.