زاری كرمانجی-سۆران:
وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، بڕیاری لێخۆشبوونی 20%ی كرێی كارەبا كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە.
وەزارەتی كارەبا رایگەیاند: دوای ئەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەی ژمارە (128) لە رێكەوتی 27/3/2024 بڕیاری لێخۆشبوونی دا بە ڕێژەی لە (20٪) لە بڕی پارەی کرێی کەڵەکەبووی بەشداربووانی کارەبای هاووڵاتییان تا ئاساییبوونەوەی بارودۆخی ناهەمواری دارایی لە هەرێمی کوردستان.
راشیگەیاند: سکرتارییەتی ئەنجوومەنی وەزیران بە نووسراوی ژمارە (4650) بڕیارەکەی ئاڕاستەی وەزارەتی کارەبا کردووە داواشی کردووە بڕیارەکە لە رۆژی گشتاندییەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.