زاری كرمانجی-سۆران:
سەرۆكی هەرێمی كوردستان پرسەنامەیەكی ئاراستەی وەزیری دەرەوەی عێراق كرد بەهۆی كۆچی دوایی خوالێخۆشبووی هاوسەری.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پرسەنامەكەدا رایگەیاند “پرسه و سه‌ره‌خۆشی له برای به‌ڕێزم د. فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقی فیدراڵ ده‌كه‌م بۆ كۆچی دواییی خوالێخۆشبووی هاوسه‌ری، له دڵه‌وه هاوسۆز و هاوخه‌میانم”.
ڕاشیگەیاند “له خوای مه‌زن داواكارم گیانی خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنه‌وایی به خۆی و منداڵه‌کانی و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌یان و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو ببه‌خشێت”.
سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەم كارۆلینا مۆنتیسۆری هاوسەری فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق كە هۆڵەندییە كۆچی دوایی كرد.