زاری كرمانجی چۆمان
هەڵگورد محەمەد ناوەندەیی، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری چۆمان بە زاری كرمانجی گووت ” وەك بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری چۆمان هەڵساین بە دانانی تابلۆی ڕێنمایی ڕێنیشاندەر بۆ گەشتیاران و ڕێكخستنەوەی ڕێگاو داخستنی ڕێگا لاوەكیەكان بۆسەر گۆمی فێلاو، فراوان كردنی شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل، چاك كردنەوەی ئاوەی خواردنەوەو پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری بە شوێنەكە”.
بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری چۆمان داواكاریشە لە هاووڵاتییان پابەندی ڕێنماییەكانمان بن و سروشت و ژینگەی گۆمەكە بپارێزن.
