د. كامران ڕەسوڵ، پسپۆڕی زانستی خۆراك
لە وەرزی پایز و زستان مرۆڤ زیاتر ئەگەری تووشبوونی بە پەتای وەرزی و هەڵامەت و ئەنفلۆنزا هەیە، بۆ زوو چاكبوونەوە و تێپەڕاندنی ئەو نەخۆشییانە، كۆمەڵێك خواردنەوە پێویستە زیاتر بخۆرێنەوە گرنگترینیان ئەمانەن :
- ئاو، خواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو زۆر گرنگە بۆ بەهێزكردن و چالاككردنی بەرگری جەستە، ئاوی شلەتین یا گەرم باشترە بخورێتەوە .
- چای ڕازیانە، ڕۆژی دوو بۆ سێ جار بخۆرەوە.
- چای سەوز، بە گەرم و بێ شەكر، یا كەوچكێك هەنگوینی تێ بكرێت .
- شۆربای گەرم، شۆربای مریشك یەكێكە لە خۆراكە گرنگەكان، هەروەها شۆربای تری وەك بەڵپێنە بە ترش، قارچك، شۆربای سەوزەواتی وەك بڕۆكلی یا سپێناخ لەگەڵ قەڕنابیت و گێزەر.
- زەنجەبیل، چای زەنجەبیل بە تەنها یا لەگەڵ لیمۆ یا هەنگوین.
- چای گوڵەمێخەك، ڕۆژی دوو بۆ سێ جار.
- ئاوی لیمۆ، گیراوەی ئاو و لیمۆ ڕۆژی دوو بۆ چوار جار بە تەنها یا لەگەڵ نەعنا یاخود هەنگوین و زەنجەبیل .
-چای گوڵەبەیبوون یان گیراوەی رەشكە و هەنگوین.
-شیری گەرم.
*باشترین جۆری خواردنەكان : - ماست
- میوە مزرەمەنیەكان وەك پڕتەقاڵ، لالەنگی، نارنج و لیمۆ .
- بلۆبێری و هەنار .
- ئەو خۆراكانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین A وەك گێزەر، بیبەری زەرد، بەهێ، كەلەرم و پەتاتەی شیرین.
- سیر و پیاز .
- ماسی بە تایبەت سەلەموون .