دیدار-محەمەد هەسنانی
گەنجە چالاكوانێكی شاری ڕواندز، دەڵێت: جگە لەوەی ئارەزووی تۆپی پێم هەبووەو توانیوومە لە بواری وەرزشی ڕۆڵی خۆم ببینمەوە، هەروەها گەشتی شاخەوانی ئەنجام بدەم، لەهەمانكاتیشدا خواستی زۆرم لەسەر سەركێشییەكانە.
هەنگاو حەمەدئەمین، یاریزان و چالاكوانی شاخەوانی دانیشتووی قەزای ڕواندز بەزاری كرمانجی راگەیاند” هەر لە تەمەنی منداڵیەوە خولیای وەرزشی شاخەوانی و یاری تۆپی پێ بوومە، بەمەش بە تێپەڕاندنی قۆناغەكانی تەمەنم تیپێكم دروست كرد بە ناوی تیپی تۆپی پێی گەردە گەرد، دواتر بانگهێشتی ناوەندی لاوانی رواندز كرام و بۆ ماوەی زیاتر لە حەوت ساڵ لە یانەی ڕواندز یاریم كردووە، ئیستاش لە گەڵ یاریزانە دێرینەكانی پاشای گەورە یاری دەكەم.
گووتیشی: لە تەمەنێكی بچووكەوە خولیای سەركیشم هەبووە، لە كاتی سەركیشیش هیج كات ترسم نەبووە تەنها یەك جار ئەویش لەكاتی گەشت كردن توشی بەر كەوتنی تەقینی مین بووین، بەڵام خۆشبەختانە بە سەلامەتی دەرچووین، هیواداریشم خەڵكی لاسیمان نەكاتەوەو ڕوو لەم جۆرە سەر كێشیانە نەكات، بەتایبەتیش چوونیان بۆ سەر لوتكەو شوێنە بەرزەكان ترسناكە”.
ئاماژە بەوەش دەدات ” لە ساڵی 2019 لەگەڵ چەند هاوڕێیەك گروپی شاخەوانی ڕواندزمان دورست كرد، هەر لە گروپی شاخەوانی رواندوز بەشداری چەند گەشتێكی شاخەوانی و خوڵمان كردووە، بۆ نموونە گەشتی چەند چیاییەكی بەرزوو سەخت بەتایبەتیش لوتكە چیایی هەڵگورد، كە یەكێكە لە ڕێزبەندی بەرزترین لوتكەی كوردستان و عێراق، لە ئێستاشدا گەشت و چالاكییە شاخەوانییەكانم لە گروپی شاخەوانی پاشای گەورەیە، هیج كام لە گەشتی شاخەوانی لای من سەخت نییە چونكە حەزم لە گەشتی سەخت و سەركیشیە و لەگەڵی ئاسوودەم.