مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
عەبدوڵڵا زێدان و نەسلیهان شێدال وەك هاوسەرۆكەكانی شارەوانی وان دەستبەكاربوون.
بەگوێرەی ئاژانسی میزۆپۆتامیا، عەبدوڵڵا زێدان و نەسلیهان شێدال بە بەشداری سەدان كەس لە ئەندامان و لایەنگرانی دەم پارتی، بە فەرمی نامەی دەستبەكاربوونیان وەك هاوسەرۆكی شارەوانی وان پێ درا.
لە هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی توركیا، پارتی یەكسانیی و دیموكراسیی گەلان (دەم پارتی) 78 شارەوانی بەدەستهێنا، كە سێ لەوانە گەورە شارن وەك (ئامەد، وان، مێردین) و حەوتی تریان شارن كە پێكهاتوون لە (ئاگری، ئێلیح، جۆلەمێرگ، ئیدر، مووش، سێرت، دێرسیم) ی بردووەتەوە.
سیاسەتی دەم پارتی وایە، لە هەموو ئەو ناوچانەی سەركەوتنی بەدەستهێناوە، شارەوانییەكان بەشێوەی هاوسەرۆكی واتا ژن و پیاوێك بەڕێوەدەبرێن.