محەممەد مەحموود- زاری کرمانجی:
ماستەر پلانی گەشتیاری لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران یەکێکە لەو بابەتانەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت هەرێمی کوردستان لە نزیکەوە چاودێری دەکات و گرنگی زۆری پێدەدات،بەڕێوەبەری گشتی گەشت و گوزاری سۆرانیش لە لێدوانێکی تایبەت بۆ زاری کرمانجی دەڵێت ” گرنگی و بایەخی سەرۆکی حکومەت بۆ کەرتی گەشتیاری لە ئیدارەی سۆران زۆر تایبەتە.
فەیسەڵ سادق، بەڕێوەبەری گشتی گەشت و گوزاری سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” دەربارەی ئەنجام و کارەکانی ماستەر پلانی گەشتیاری لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کەوا لە لایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کاری لەسەر دەکرێت ، گرنگی و بایەخی سەرۆکی حکوومەت بۆ بابەتی گەشتیاری لە ئیدارەی سۆران زۆر زۆر تایبەتە ئەوەی ئێمە تێبینی دەکەین زۆر بە بایەخ و لە نزیکەوەش چاودێری پرۆسەکە دەکات”.
بەڕێوەبەری گشتی گەشت و گوزاری سۆران، گوتیشی” ئەگەر هەنگاوەکان خاوەن ئەوە لە پێناو ئەوەیە کە باشترین پڕۆژەی گەشتیاری و بە شێوەیەکی زۆر جوان و ڕێکوپێک پڕۆژەکان جێبەجێ بکرێن، بۆیە سەرنجی سەرۆکی حکومەت لەسەر ئەوەیە کە ماسەر پلانێکی گشتگیری هەبێت لە بابەتی گەشتیاریەوە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دواتریش ئەو ماستەر پلانە وەکو خۆی جێبەجێ بکرێت و کەمو کورتی تێدا نەبێت.