بەختیار سەباح-زارى کرمانجى:
هەفتەى داهاتوو هەڵمەتی کوتان دژی نەخۆشی سورێژە لە قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات، ئەمەش دواى دەسپێکردنەوەى دەوام دێت.
ئەو هەڵمەتە بە هاوکاری رێکخراوی یونسێف بەرێوەدەچێت، دژی نەخۆشی سورێژەیە منداڵانی تەمەن 6 تا 12 ساڵ دەگرێتەوە.
پێشتر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاماژەى بەوەکردبوو، رۆژی 14ى نیسانى 2024، دیاریکراوە و سەرجەم قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. بەڵام لەبەرئەوەى رۆژی (14ى نیسان ) دەکەوێتە رۆژی شەممە لەوەانەیە رۆژی یەکشەممە دوای دەستپێکردنەوەی دەوام راستەوخۆ هەڵمەتەکە دەستپێدەکات.