بەختیار سەباح- زارى کرمانجى:
بەشێک لە ڕێگەو شەقامەکانى شارەدێى وەرتێ، کارى چاککردنەوەو تێکەڵەڕێژیان بۆ دەکرێت و پڕۆژەکەش بەردەوامى دەبێت.
شۆڕش حەسەن، بەڕێوەبەرى ناحیەى وەرتێ بە زارى کرمانجى ڕاگەیاند: ” لەسەر داواکارى ئێمە لەلایەن بەرێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی رێگاوبانی سۆران، کەرتى (3)ی چۆمان بە هاوکاری سەرۆکایەتی شارەوانی وەرتێ، رێگەی گۆڕستانی گوندی رەژووکەریان کارى پاککردنەوەو تێکەڵەرێژى بۆکرا، هەروەها پاککردنەوەو رێکخستنەوەی بەشێک لە شەقام و شۆڵدەرەکانی سەنتەری ناحیەی وەرتێ و هەندێک لە گوندەکان”.
گووتیشى: ” تێکەڵەرێژکردن و پاککردنەوەی رێگەیەکی هاتووچۆ لە هاوینەهەوارى مەکێ، ئەم هەڵمەتە لەئاییندەیەکی نزیکدا بەردەوامی دەبێت بۆ پاککردنەوەو چاککردنەوەی رێگەو شەقامە سەرەکییەکان لە تەواوی ناحیەی وەرتێ بە هاوکاری بەرێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی رێگاوبانی سۆران ”.