زاری كرمانجی-سۆران:
ڕاگەیاندنی قائیمقامییەتی قەزای ناوەندی سۆران بڵاوی كردووەتەوە، بە سەرپەرشتی ڕەجەب زبَیر حارس، قائیمقامی قەزای ناوەندی سۆران لیژنەی چارەسەری كێشەكانی بەردەم پڕۆژەكانی كاڤین گرووپ سەردانی مەیدانی دەروازەی سۆرانیان كرد “.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ” مەبەست لەسەردانەكە بۆ لێكۆڵینەوە و هەڵگرتنی بەربەستەكان بوو، بۆ خێرا كردنی كار كردن لە پڕۆژەی سەرەكی دەروازەی سۆران، كە لە ئایندەیەكی نزیكدا دەبێتە هۆی گۆڕانكارییەكی گەورە لە قەزای ناوەندی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران .