پشتیوان كەریم- زاری كرمانجی:
سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕِی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: شەممە، لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، نرخی دۆلار بەراورد بە کۆتای هەفتەی رابردوو ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووە، هەروەها تومەنی ئێرانی تادێت بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی دابەزینی زیاتر تۆمار دەکات، هاوکات سەرجەم جۆرەكانی دیكەی دراویش گۆڕانكاریان بەسەرداهاتووە.
حاجی محیەدین، سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، ئاماژەی بەوەشدا بەرزی و نزمی دۆلار كاریگەری كردووەتە سەر بازاڕ و سەرجەم دراوەكانیش بەم شێوەیەی خوارەوەن
100 دۆلار بەرامبەر بە 147،350دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
100 دۆلار بەرامبەر بە شەش ملیۆن و 400 توومەن مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 دۆلار بەرامبەر بە لیرە بەرامبەر بە سێ ملیار و 100 لیرە مامەڵەی پێوەدەكرێت.
100 یۆرۆ بەرامبەر 107,5 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 پاوەند بەرامبەر بە 125,5 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 لیرەی توركی بەرامبەر بە 4,600 هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 هەزار تومەن بەرامبەر بە 2,400 دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.