زاری كرمانجی-سۆران:
شیرین فوئاد مەعسووم لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی نووسیویەتی “دواتر هەر دەیبیستن، بەڵام بامن ئێستە چەند شتێکتان پێ بڵێم”
شیرین دەڵێت “هەڵبژاردن دوادەخرێت و لەوادەی خۆیدا ناکرێت”.
هەروەها ئاماژە بەوە دەدات “داواکارییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان جێبەجێ دەکرێن لەلایەن کۆمسیۆنەوە”.
لەبارەی نەوتی هەرێمی کوردستانیش ئامەژەی بەوە داوە “هەناردەکردنی نەوتی کوردستان دەست پێ دەکاتەوە”.
زیاتر روونیکردۆتەوە “سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان تا دوا هەناسەی سیاسی بۆ بوودجە و مووچە و لابردنی مەترسییەکانی سەر قەوارەی هەرێم دەجەنگێت و بەسەر تەحەدییەکانیش سەردەکەوێت”.
لەبارەی مووچە و بوودجەشەوە نووسیویەتی “بەپێی بەڵێنی بەغدا بێت چیتر مووچە دوا ناکەوێت و مافەکانی هەرێم دەدەن”.