لافاو عوسمان، چاودێر و چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی:
بەپێی یاسا و میساقاتی نێودەوڵەتی. لە هیچ بڕگەو ماددەیەکدا، نەهاتووە هەتا دەزگا فەرمییەکانی وڵات هەبن. حیزبێک پەیوەندییە سیاسی و ئابووریی، یان هەر پەیوەندیەک، کەتایبەتە بە دەزگا فەرمییەکان لەگەڵ وڵاتێکیتردا گەنگەشەی بکات یان ڕێککەوتن بکات.
سەبارەت بەو وڵاتانەی فیدڕالین. پەیوەندییە ئابووری و سیاسی و سەربازییەکان لەنێوان ناوەند و هەرێمەکان لە ڕێگای هەردوو حکومەتی ناوەند هەرێمدا بە دەستوور ڕێکخراوە تەنها ئەو دوولایەنە بۆیان هەیە پرسەکان بێننە بەرباس و ڕێککەوتن.
حیزب لە دەرەوەی دەزگا یاسایی و ڕەسمیەکاندا ئەتوانێ ڕێککەوتنی سیاسی یان هاوپەیەیمانی لەگەل چەند لایەنێکدا ئەنجام بدات، بەڵام ناتوانێ ڕێککەوتنی ئابووری و سەربازی و سیاسی، بگرە هەر ڕێککەوتنێکیتر بکات. چوونکە کەناڵی فەرمی حکومەتی ناوەند و هەرێمەکانن.
بۆ نموونە: (ئاواتی شێخ جەناب)، کە وەزیری داراییە و جار جار سەرۆکایەتی شاندی حکومەتی هەرێم دەکات. دەسەڵات و قسەو ئیمزا و ڕێککەوتنی زۆر زیاترە لە سەرۆکی هەر حیزبێک.