زاری كرمانجی-سۆران:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق و سووریا و شاندێكی یاوه‌ری، لە کۆبوونەوەیکدا دۆخی ئه‌منی و سه‌ربازیی ناوچه‌كه و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی هاوبه‌شیان، تاوتوێ کرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە (4ـی نیسانی 2024) ماڵپەڕی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جه‌نه‌راڵ جۆول ڤاوڵ، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق و سووریا و شاندێكی یاوه‌ری کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا کە شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە ئامادەی بوو، دۆخی ئەمنی و سەربازیی ناوچەکە تاوتوێ کرا.
هەر لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا، پوختەیەك ده‌رباره‌ی كار و چالاكییه‌كانی هاوپه‌یمانان له ناوچه‌كه تاوتوێ کرا، هه‌ردوولا له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش له عێراق و ناوچه‌كه هاوڕا بوون و پێویستیی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی هاوپه‌یمانان له‌گه‌ڵ سوپای عێراق و پێشمه‌رگه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان، دووپات كرایه‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوایین هه‌نگاو و پێشهاته‌كانی پرۆسه‌ی چاکسازیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه باس كرا. له‌م باره‌یه‌وه هه‌ردوولا جه‌ختیان له پێویستی به‌رده‌وامیی پرۆسه‌که كرده‌وه و پاڵپشتیی خۆیان بۆ هه‌نگاوه‌کانی ده‌ربڕی.
تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی دیکه‌ی په‌یوه‌ست به دۆخی ناوچه‌كه و جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.