زاری كرمانجی – مێرگەسۆر:
بەڕێوەبەری پەروەردەی مێرگەسۆر، دیاركرد، مەنهەج و پڕۆگرامی خوێندن بۆ هەندێك قۆناغ گرانە هیوادارین پێداچوونەوە بەو بابەتەدا بكرێت.
مامۆستا ئەحمەد محەمەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی مێرگەسۆر، بۆ زاری كرمانجی دەڵێ:” ئەمساڵ لە سنووری پەروەردەی مێرگەسۆر 9 باخچەی منداڵان، 147 قوتابخانەی بنەڕەتی و 32 قوتابخانەی ناوەندی و ئامادەیی هەنە، لەگەڵ 897 مامۆستای هەمیشەی و زیاتر لە هەزار وانەبێژ.
بەڕێوەبەری پەروەردەی مێرگەسۆر، دەشڵێ:” یەكێك لەو شتانەی كە ئەمساڵ دڵی من زۆر پێی خۆشە، ئەوەیە لە سەرجەم قوتابخانەكانی دواناوەندی و ئامادەیی، مامۆستای پسپۆر دانراوە، بە هەبوونی مامۆستای پسپۆر وا دەكات كە ئاستی زانستی و زانیاری قوتابی بەرز ببێتەوە و نمرەی بەرزتر بە دەست بهێنێت، بۆیە بۆ ئەمساڵ ئامادەكاری باش كراوە و مامۆستای باش دانراوە، بۆیە ئۆمێد هەیە ئەمساڵ نمرەی بەرز بهێنین، مەنهەج و پڕۆگرامی خوێندن بۆ هەندێك قۆناغ گرانە هیوادارین پێداچوونەوە بەو بابەتەدا بكرێت”.