نامەکەی مامۆستایانی زانکۆی ئەمریکی بۆ بایدن: لێدانی “سەری مار” لە تاران.
زانیاری زیاتر لە كۆمێنتە :
مالپەڕی (ئاڤاتودەی) بڵاو كردەوە “نامەیەک کە واژۆی چوار هەزار و ٤٠٠ مامۆستای زانکۆ و فاکەڵتی زانکۆکانی ئەمریکایان لەسەرە، داوا لە جۆ بایدن دەکرێت کە گرنگی بە داڕشتنی “سیاسەتێکی دروست” بەرامبەر بە کۆماری ئیسلامی لە پێناو بەرقەرارکردنی سەقامگیری لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بدات”.
لەم نامەیەدا جەخت لەوە كراوەتەوە ” دەسەڵاتی ڕاستەقینەی لێدانی(سەری مار) لە تاران و دروستکردنی ئاشتییەکی دادپەروەر و سەقامگیر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دەستی گەلی ئێراندایە”.
لە دەقی ئەم نامەیەدا ئاماژە بەوە کراوە ” لە ساڵی ٢٠١٨ەوە ئێران شاهیدی زنجیرەیەک ڕاپەڕینی سەرتاسەری بووە کە هەریەکەیان لە ڕاپەڕینەکانی پێشوو یەکلاکەرەوەتر و درێژخایەنتر بوون”.
هەڕوەها له درێژەی نامەکە جەختکراوەتەوە “ڕاپەڕینەکانی ئێران بەڵگەیە بۆ ڕۆحی نەلەڕزۆکی ئەو خەڵكەی تیۆکراسییان ڕەتکردۆتەوە و وەبیرهێنانەوەیەكی ڕوونه بۆ خواستی چارەنووسی ئەوانه ؛ ئەو کردەوانەی کە داوای ئایندەیەکی دوور لە هەر جۆرە ستەمکارییەک و بۆ ئێرانییەکی ئازاد و دێموکرات دەکەن”.
واژۆکارانی ئەو نامەیە، فێڵی دەیان ساڵەی کۆماری ئیسلامی بۆ بەکارهێنانی توندوتیژی بۆ چەسپاندنی نفوزی خۆی لە ناوچەکە و بانگەشەکردنی ئایدۆلۆژیایەکی ژەهراوی لە سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا شەرمەزار کرد.