محەممەد مەحموود – سۆران :
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران بۆ کەمکردنەوەی خەرجی و ئاسانکاری زیاتر بۆ هاووڵاتییان پەڕاوی لێکۆلینەوەکان لە بنکەکانی پۆلیس دەکاتە چاپی کۆمپیوتەر.
لەم بارەیەوە شەماڵ دێواری ، لە راگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” لەسەر فەرمانی بەرێوەبەری پۆلیسی سۆران عەمیدی مافپەروەر سەران شێخ لەتیف، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ بەڕێوەبەرایەتیەکەمان لە پێناو ئاسانکاری زیاتر و کەم کردنەوەی رۆتینات و خەرجییەکان هەڵساین بە گۆڕینی قۆناغەکانی پەراوەکانی لێکۆڵینەوە لەدەست نووس بۆ چاپی کۆمپیوتەر لەسەرەتادا لەچەند بنکەیەکی پۆلیس جێبەجێ کراوە و بنکەکانی تریش دەگرێتەوە”.
شەماڵ دێواری ، ئاماژەی بەوەشکرد” ئەم هەنگاوە جگە لەکەم کردنەوەی خەرجی و رۆتینات و ئامارەکان رێکدەخات و لەهەمان کاتدا ئاسانکاری زۆر دەکات کە فەرمانەکانی دەستگیرکردن و ئامادەبوونی تۆمەتباران ئاسانتر و زووتر دەگات بە شوێنەکان ئەم هەنگاوە لە پێناو خزمەتکردنی هاووڵاتییان و خێرایی لەتەواو کردنی پەراوەکانی لێکۆڵینەوە.