زاری کرمانجی-سۆران:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوا لە حکوومەتی عێراق دەکات، كوردانی فه‌یلی له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه قه‌ره‌بوو بكاته‌وه، ڕه‌گه‌زنامه و موڵك و ماڵیان بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه و كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 04-04-2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی جینۆسایدی كوردانی فه‌یلی، پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “ئه‌مڕۆ یادی به ئازاری چل و چوار ساڵه‌ی جینۆسایدی هه‌زاران كوردی فه‌یلی ده‌كه‌ینه‌وه كه له شاڵاوێكی دڕندانه‌ی ڕژێمی ئه‌وسای عێراقدا، له‌به‌ر كوردبوون و پشتگیری‌یان له شۆڕشی كوردستان، ڕووبه‌ڕووی كوشتن، گرتن، ده‌ركردن و بێسهروشوێنكردن بوونه‌وه و ڕه‌گه‌زنامه و سامان و ماڵ و حاڵیان لێسه‌نرایه‌وه”.
له‌م یاده‌دا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوا له حكوومه‌تی فیدراڵیی عێراق دەکات “به‌پێی بڕیاری دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق كه ئه‌و تاوانه‌ی به جینۆساید ناساند، كوردانی فه‌یلی له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه قه‌ره‌بوو بكاته‌وه، ڕه‌گه‌زنامه و موڵك و ماڵیان بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه و كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكات، بۆ ئه‌مه‌ش به‌رده‌وام له هه‌وڵ و كۆششدا ده‌بین و هه‌رچی پێویست بێت هاوكار ده‌بین”.
بە گوتەی نێچیرڤان بارزانی، “جینۆسایدی كوردانی فه‌یلی و هه‌موو هه‌وڵه‌كانی سڕینه‌وه و تاوانه‌كان ده‌رهه‌ق به گه‌لی كوردستان، مێژوویه‌كی ڕه‌ش و ڕابردوویه‌كی تاڵی پڕ له هه‌ڵه‌ی عێراقه كه بووه هۆی نه‌هامه‌تی و ناسه‌قامگیری بۆ وڵات. ده‌بێ ئه‌و ڕابردووه بۆ هه‌موومان ببێته په‌ند و وانه و بۆ داهاتوویه‌كی باشتر له‌سه‌ر بنه‌مای پێكه‌وه‌یی و یه‌كترقبووڵكردن له عێراق، سوودی لێ وه‌ربگرین”.