مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
جێگری حاكمی پارێزگای سیستان و بەلووچستان بۆ كاروباری ئەمنی ڕاگەیاند هێرش كراوەتە سەر سەربازگەیەك.
عەلی ڕەزا مەرحەمەتی، جێگری حاكمی پارێزگای سیستان و بەلووچستان بۆ كاروباری ئەمنی بە تەلەڤزیۆنی فەرمی ئێرانی ڕاگەیاند “بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە هێرش كرایە سەر بارەگای سەربازی لە ڕاسك و شابهار و لە ئێستادا ڕەوشە لە ژێر كۆنترۆڵدایە.”
مەرحەمەتی زیانەكانی سەر سەربازگەكەیان ئاشكرا نەكرد و راگەیاند ماوەیەكی تر زانییاری زیاتر دەخەینە روو.
هەفتەی ڕابردوو ڕێكخراوی (جەیشی عادل) بەلووچی كە دژایەتی خۆیان ڕاگەیاندووە لە بەرامبەر حكومەتی ئێران، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و هێمای بەوە كردبوو كە ئامادەكاری بۆ زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆنی چەكداری بۆ سەر بارەگا سەربازییەكانی ئێران دەكەن لە ناوچەكە و هۆشداریشیان بە هاووڵاتییان دابوو، لە كاتی هێرشەكاندا لە ماڵەكانیان بمێننەوە و دا‌واشیان لە هاووڵاتییان كردبوو لە شەوانی ڕەمەزان نزا بۆ سەركەوتنی چەكدارەكانیان بكەن، بۆ ئەوەی لەم ئۆپەراسیۆنەدا سەركەوتوو بن و زیانی زۆر بە دوژمن بگەیەنن.
به‌پێى سه‌رچاوه هه‌واڵييه‌كانى ناوچه‌كه سێ هێرشى يه‌ك به دواى يه‌ك كراوه‌ته سه‌ر باره‌گاكانى سوپاى پاسداران له ناوچه‌كه و ئاژانسى كۆمارى ئيسلامى (ئێرانا) ش بڵاوى كرده‌وه له هێرشه‌كه‌دا 5 سه‌رباز كوژراون و 5 چه‌كداريش له هێرشبه‌ران كوژراون و تا ئێستا بارودۆخى ئه‌منى ناوچه‌كه ئارام نه‌بووه‌ته‌وه و ده‌زگا ئه‌منييه‌كان گهمارۆيى هێرشبه‌رانى تريان داوه.