بەرپرسی لقی 4 پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: ئەوانەی لە دەنگی زۆرینەی پارتی دەترسن، تا دڵنیابوونەوە لە ئەنجامی هەڵبژاردن کە دەتوانن خۆیان دیزاینی بکەن، ڕێگربوون لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن.
ئاری هەرسین ڕاگەیاند ” پارتی هێزێکی بچووک نییە بە ئاسانی لە پرۆسەی سیاسیی بخرێتە دەرەوە، بۆیە هەموو هێزە نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانیش دەزانن، هەڵبژاردن بەبێ پارتی ئەو سەنگەی نییە و کێش دەیەوێت بە بێ پارتی هەڵبژاردن بکات، گۆڕەپانەکەی بۆ کراوەتەوە”.
ئەم بەرپرسەی لقە رەەنیكردەوە “پارتی هۆی بەشدارینەکردنی لە هەڵبژاردن ڕوونکردووەتەوە و بەیاننامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی لەوبارەیەوە هەموو هۆکارەکانی دیاریکردووە، بۆیە ئەوان بەشداری لە هەڵبژاردنێک ناکەن تاوەکو پیلانگێڕییەکی گەورە لە هەرێمی کوردستان لە ئارادا بێت کە ساختەکاری لە ئەنجامی هەڵبژاردن بکرێت”.