زاری كرمانجی – هەولێر:
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 2022/10/9 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له به‌ڕێز عوسمان داوود ئه‌لداوود، كونسولی گشتیی نوێی كوێت له هه‌رێمی كوردستان كرد.
له دیدارێكدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی، بۆ ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك كونسولی گشتیی وڵاته‌كه‌ی له هه‌رێمی كوردستان، پێرۆزبایی له به‌ڕێزیان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگیرییه‌كی بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌ركه‌كه‌ی ده‌ربڕی.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی هه‌روه‌ها وێڕای نیشاندانی خواستی هه‌رێمی كوردستان بۆ بره‌وه‌دان به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ كوێت، سوپاس و پێزانینی بۆ سه‌ركردایه‌تیی كوێت دووپات كرده‌وه بۆ ئه‌و هاوكاری و یارمه‌تییه مرۆییانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش به ئاواره و په‌نابه‌رانیان كردووه.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز كونسولی گشتیی نوێی كوێت له هه‌رێمی كوردستان، وێڕای ده‌ربڕی خۆشحاڵیی خۆی به ده‌ستبەكاربوونی له هه‌رێمی كوردستان، هیوای خواست بتوانێت په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كان و بواره‌كانی هاریكاریی هاوبه‌شی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كوێت بدات.
دوایین پێشهاته‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق و دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو، تیایدا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه ئارامی و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه، بۆ هه‌موو لایه‌ك گرنگه.